دوابەدوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی قشم و هێرشە مووشەکییەکانی
ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەو وڵاتە لە چەند وڵاتێکی ناوچەکە، نرخی نەوت رووی لە
بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 1.47٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 97
دۆلار و 44 سەنت. ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ بە کەمتر لە 96 دۆلار مامەڵەی
پێوەدەکرا.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکاش کە دوێنێ بە 93 دۆلار و 76 سەنت بوو
بە رێژەی 1.50٪ بەرزبووەوە و لەئێستادا بە 95 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت کە شەوی رابردوو سێنتکۆم رایگەیاند، چەند پێگەیەکیان لە
دوورگەی قشمی ئێران کردووەتە ئامانج و لە بەرامبەردا سوپای پاسدارانیش باسی
لەوەکرد، بە مووشەک چەند پێگەیەکی ئەمریکایان بەئامانج گرتووە.
205 جار خوێندراوەتەوە