دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بەرهەمداری لەگەڵ بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوە و نەتانیاهو دڵنیای کردووەتەوە کە هیچ هێزێک بۆ بەیروت ڕەوانە ناکات و هەر هێزێکیش لەو ناوچەیە بووبێت، گەڕێنراونەتەوە
هاوکات ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە، لە ڕێگەی نوێنەری باڵاوە پەیوەندییەکی تێروتەسەلی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبناندا ئەنجامداوە و گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ وەستانی تەواوەتیی شەڕ، بەجۆرێک ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر حیزبوڵڵا و حیزبوڵڵاش هێرش ناکاتە سەر ئیسرائیل، بەمەش ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە لوبنان واژۆ کراوە
36 جار خوێندراوەتەوە