واشنتۆن
ئامادەیە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێبکاتەوە ئەگەر لایەنەکان نەگەنە ڕێککەوتن؛
ئەمەش لە کاتێکدایە دانوستانکارانی ئەمریکا و ئێران کار بۆ کەمکردنەوەی ئەو
جیاوازییە گەورە و سەرەکییانە دەکەن کە بوونەتە ڕێگر لەبەردەم گەیشتن بە
لێکتێگەیشتنێکی کۆتایی.
پیت هێگسێت،
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە لە سینگاپوور ڕایگەیاند: "توانای ئێمە
بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان لە کاتی پێویستدا ڕوونە و ئێمە لەوەش زیاتر توانامان
هەیە."
وەزیری بەرگریی
ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد: "کۆگاکانی چەک و تەقەمەنیمان
بە تەواوی بۆ ئەم مەبەستە گونجاون، چ لە ناوچەکەدا و چ لە سەرانسەری جیهاندا، بۆیە
ئێمە لە دۆخێکی زۆر باشدان."
47 جار خوێندراوەتەوە