وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دیزاینی دراوێکی نوێی 250 دۆلاری بە وێنەی ترەمپەوە ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
04:28 - 29/05/2026
جیهان
+
-

وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دیزاینێکی پێشنیازکراوی بۆ بڕە پارەیەکی نوێ بە بەهای 250 دۆلار ڕاگەیاند کە وێنەی دۆناڵد ترەمپی لەسەرە. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکاندایە بۆ یادی 250 ساڵەی دامەزراندنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

 

هەواڵ: KNN


سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە دیزاینەکە لەلایەن هونەرمەندی بەریتانی (ئایین ئەلێکساندەر)ەوە کێشراوە و واژۆی ترەمپ و وەزیری گەنجینەی لەسەرە. ئاماژەی بەوەش کرد کە گەنجینە وەک ئامادەکارییەک دیزاینەکەی تەواو کردووە، بەڵام جێبەجێکردنی کۆتایی بەندە بە ڕەزامەندی کۆنگرێس.

 


ئەم پڕۆژەیە کە لەلایەن ئەندامی کۆنگرێس (جۆ ویڵسن)ەوە پێشکەش کراوە، پێویستی بە گۆڕانکاریی یاسایی هەیە؛ چونکە بەپێی یاساکانی ئێستا، چاپکردنی وێنەی کەسی زیندوو لەسەر دراو قەدەغەیە. ئەگەر ئەم پڕۆژەیە پەسەند بکرێت، ئەمە دەبێتە یەکەمجار لە دوای زیاتر لە 150 ساڵ کە کەسێکی زیندوو وێنەکەی بچێتە سەر دراوی کاغەزی ئەمریکی. تا ئێستا پڕۆژەیاساکە لە کۆنگرێس ماوەتەوە و بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە

150 جار خوێندراوەتەوە