ماڵپەڕی
ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، ئێران و ئەمریکا لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی دوو
مانگ و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر پرسی بەرنامەی ئەتۆمی گەیشتوونە
رێککەوتن، هاوکات سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش جەخت لە بە ئەنجام گەیاندنی
ئەرکەکەیان لە ئێران دەکاتەوە.
ماڵپەڕی
ئاکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە ئاشکرایکرد، دانوستانکارانی
ئەمریکا و ئێران لەسەر یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی 60 ڕۆژە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست و
دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمییەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بەڵام تا ئێستا دۆناڵد
ترەمپ ڕەزامەندیی کۆتایی لەسەر نەداوە.
بەپێی
زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، ڕێککەوتنەکەی نێوان واشنتۆن و تاران کارەکانی تەواو بووە
و تەنها چاوەڕوانی پەسەندکردنی کۆتاییە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە.
لە لایەکی
دیکەوە، بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاکسیۆسی ڕاگەیاندووە، ترەمپ بە نێوەندگیرەکانی
وتووە کە پێویستی بە چەند ڕۆژێکە بۆ بیرکردنەوە، پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر
یاداشتە لێکتێگەیشتنەکە بدات.
هاوکات بنیامین
نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: دەبێت ئەو ئەرکەی لە ئێران دەستمان
پێکردووە تەواوی بکەین و بیگەیەنینە ئەنجام. بە ئاماژەدا بە پەیوەندی توندوتۆڵی
تەلئەبیب و واشنتن لەسەر ئەو پرسە وتی: رۆژانە لەسەر پرسی ئێران و نەهێشتنی
مەترسییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ترەمپ لەسەر هێڵین و بەردەوام گفتوگۆ دەکەین.
79 جار خوێندراوەتەوە