سوپای ئەمریکا: ئێران ئاگربەستی پێشێلکردووە

KNN : Kurdish News Network
02:03 - 28/05/2026
جیهان
+
-

سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانی کوەیت شەوی ڕابردوو بە سەرکەوتوویی موشەکێکی بالیستییان تێکشکاندووە کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستە کرابوو، هاوکات جەختیش لە بەردەوامیی بەرگریکردن لە هێزەکانیان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دژی هێرشە "پاساونەهێنراوەکانی" ئێران دەکەنەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئاماژەی بەوە کردووە، پێشێلکارییە زەقەکانی ئێران بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست، هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر گەرووی هورمز و دەوروبەری دروست دەکات. لەو چوارچێوەیەشدا ئاشکرایکردووە، هێزەکانیان توانیویانە ڕێگری بکەن لە هەڵدانی شەشەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بنکەیەکی کۆنترۆڵکردنی زەمینیی ئێران لە شاری بەندەرعەباس.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا و هاوبەشە هەرێمییەکانی لە ناوچەکەدا، بەردەوام لەوپەڕی ئامادەباشیدا دەمێننەوە و سوپای ئەمریکاش درێژە بە بەرگریکردن لە هێزەکانی دەدات بەرامبەر هەر پێشهات و مەترسییەک.

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە سوپای پاسداران رایگەیاندبوو، لە تۆڵەی هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر بەندەر عەباس، بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکای لە ناوچەکە کردووەتە ئامانج.

79 جار خوێندراوەتەوە