نەتەوە
یەکگرتووەکان، ئیسرائیلی خستە لیستی ڕەشی ئەو لایەنانەی کە لە ناوچەکانی ململانێدا
توندوتیژیی سێکسی ئەنجام دەدەن.
لەوبارەیەوە دانی دانۆن، باڵیۆزی ئیسرائیل لە
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، وڵاتەکەی هاوشانی حەماس و داعش خراوەتە ئەو
لیستەوە و بڕیارەکەش بە تۆمەتێکی ناڕەوا وەسف دەکات.
دانۆن لە
لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، سەرباری ئەوەی پێشتر ئیسرائیل چەندین بەڵگەی دروستی
ڕادەستی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە بەمەبەستی ڕەتکردنەوەی ئەو بانگەشانە، بەڵام
سەرئەنجام بڕیاردراوە ناوی وڵاتەکەی بخرێتە لیستی ڕەشەوە.
باڵیۆزی
ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم هەنگاوەی ڕێکخراوەکەی بە "بوختانێکی
گەورە" ناوبردووە و بەتوندی ڕەتیکردووەتەوە.
47 جار خوێندراوەتەوە