سوپای پاسداران: بنکەیەکی ئاسمانی ئێرانمان کردە ئامانج

KNN : Kurdish News Network
10:14 - 28/05/2026
جیهان
+
-

سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند لە وەڵامی هێرشێکی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سوپای ئەمریکا بۆ سەر ناوچەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی بەندەرعەباس، بنکەیەکی ئاسمانیی ئەمریکییان کردووەتە ئامانج و هۆشداریش دەدات کە هەر جۆرە هێرشێکی دیکە وەڵامی توندتری دەبێت.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە: "دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئەمریکا لەڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە ناوچەیەکی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەندەرعەباس کردە ئامانج، لە کاتژمێر 4:50 خولەکدا ئەو بنکە ئاسمانییەی ئەمریکا کە هێرشەکەی لێوە ئەنجامدرابوو، کرایە ئامانج."

 

سوپای پاسداران جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەم وەڵامە هۆشدارییەکی جددییە بۆ ئەوەی دوژمن بزانێت هیچ هێرشێک بێ وەڵام نامێنێتەوە، و ئاماژەی بەوەشکردووە: "لە ئەگەری دووبارەبوونەوەیدا، وەڵامەکەمان یەکلاکەرەوەتر دەبێت و بەرپرسیارێتی و دەرئەنجامەکانیشی لە ئەستۆی لایەنی هێرشبەرە."

30 جار خوێندراوەتەوە