بەپێی
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (نیویۆرک پۆست)، دەزگا ئەمنییەکانی ئەمریکا پیلانێکیان بۆ
تیرۆرکردنی ئیڤانکا ترەمپ، کچی سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرا کردووە کە لەلایەن کەسێکی
مەشقپێکراوی سەربە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە داڕێژراوە.
لە چوارچێوەی
ئەم کەیسەدا، هاووڵاتییەکی عێراقی بە ناوی (محەمەد ئەلسەعدی) دەستگیرکراوە، کە وەک
تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ کوژرانی قاسم سولەیمانی، پلانی هێرشکردنە سەر ئیڤانکا ترەمپی
هەبووە.
بەپێی
زانیارییەکان، ناوبراو نەخشەی وردی ماڵەکەی ئیڤانکای لە ویلایەتی فلۆریدا پێبووە و
بەشێوەیەکی کرداری سەرقاڵی خۆئامادەکردن بووە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەی.
هەر لەم
بارەیەوە، جێگری پێشووی پاشکۆی سەربازی لە باڵیۆزخانەی عێراق ئاشکرایکردووە کە
تۆمەتبارەکە بە دەوروبەرەکەی وتووە: "پێویستە ئیڤانکا بکوژین بۆ ئەوەی ماڵی
ترەمپ وێران بکەین، هەروەک چۆن ئەو ماڵی ئێمەی وێران کرد."
181 جار خوێندراوەتەوە