قاڵیباف ئەمریکا لە جەنگێکدا تێوەدەگلێت کە ناتوانێت تێیدا سەرکەوێت

KNN : Kurdish News Network
04:47 - 20/05/2026
جیهان
+
-

محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا جارێکی دیکە تێوەدەگلێتەوە لە جەنگێکدا کە ناتوانێت تێیدا سەرکەوتوو بێت. جەختیش دەکاتەوە، دوژمن هەوڵی هەڵگیرساندنی خولێکی نوێی جەنگ دەدات، بەڵام ناتوانێت لە ڕێگەی گەمارۆکانەوە تاران ناچار بە قبوڵکردنی داواکارییەکانی بکات

 

لە لێدوانێکدا، قاڵیباف ئاماژەی بەوە کرد کە جووڵە ئاشکرا و شاراوەکانی دوژمن دەریدەخەن دەیانەوێت خولێکی نوێی جەنگ بەرپا بکەن، وتیشی: دوژمن بە هەڵە پێی وایە دەتوانێت لە ڕێگەی گەمارۆدان و دەستپێکردنەوەی جەنگەوە، ناچارمان بکات وەڵامی داواکارییە لەڕادەبەدەرەکانی ئەمریکا بدەینەوە

 

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریشی دا لە دەرئەنجامەکانی ئەو سیاسەتە و ڕایگەیاند، باجی هەڵگیرساندنی ئەو جەنگانەی کە لەلایەن کەسانی نزیک لە کۆشکی سپی و لۆبیی بازرگانانی جەنگەوە هەڵدەگیرسێنرێن، دەبێت هەژارانی ئەمریکا بیدەن.

 

60 جار خوێندراوەتەوە