عەلی فالح
زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئهمڕۆ چوارشەممە، سەردانی وەزارەتی نەوتی کرد و
ڕێنماییدا بەزووترین کات کار بۆ زیادکردنی قەبارەی هەناردەی نەوت و فرەچەشنکردنی
دەروازەکانی هەناردەکردن بکرێت، بەتایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی داخستنی
گەرووی هورمز و مەترسییەکانی وەستانی هەناردەی نەوت.
لە
کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کادیرانی پێشکەوتووی وەزارەتەکە، کە بە ئامادەبوونی وەزیرانی
نەوت و دەرەوە و بەڕێوەبەری نووسینگەکەی بەڕێوەچوو، سەرۆک وەزیرانی عێراق گوێی لە
ڕاپۆرتێکی وەزیری نەوت گرت سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکان و ڕێکارەکانی
مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی داخستنی گەرووی هورمز. هاوکات تاوتوێی پڕۆژەکانی
بەکارهێنانی غازی هاوەڵ و ئەو ئاستەنگانە کرا کە دێنە بەردەم جێبەجێکردنیان.
لە تەوەرێکی
دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پرسی دۆزینەوەی دەروازەی جێگرەوە بۆ هەناردەی نەوت و
میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران لەو بارەیەوە گفتوگۆی لەسەر
کرا.
هەروەها
هەنگاوەکانی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ
ژمارەیەک لە وڵاتانی دراوسێ کراون، بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی
وشکانییەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا.
217 جار خوێندراوەتەوە