بزووتنەوەی
حەماس ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی "ئەنجومەنی ئاشتی" ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت،
ڕاپۆرتەکە چەواشەکاری تێدایە و حکومەتی ئیسرائیل لە بەرپرسیارێتییەکانی دەبوێرێت و
ئامادەیی خۆیشی بۆ رادەستکردنی غەززە بە لیژنەی نیشتمانیی دەردەبڕێت.
لە
ڕاگەیەندراوێکدا بزووتنەوەی حەماس ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو بانگەشەیەی کە گوایە
بزووتنەوەکە ڕێگرە لەبەردەم دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی غەززە،
"بانگەشەیەکی بێ بنەمایە"، و چاوپۆشی لەوە دەکات کە ئیسرائیل پابەندی
زۆرینەی بەڵێنەکانی نەبووە.
سەبارەت بە
بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە، بزووتنەوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامادەن ئیدارەی
غەززە ڕادەستی "لیژنەی نیشتمانی" بکەن، بەڵام لە بەرامبەردا ئیسرائیل
بەردەوامە لە ڕێگریکردن لە چوونە ناوەوەی ئەو لیژنەیە و وەرگرتنی ئەرکەکانی.
85 جار خوێندراوەتەوە