فەرماندەی
بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کە
دووبارە هەڵەی ستراتیژی و هەڵەی لێکدانەوە نەکەن و ڕایدەگەیەنێت، هێزە چەکدارەکانی
ئێران دەستیان لەسەر پیتەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر جۆرە دەستدرێژییەک.
عەلی
عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند:
"پێویستە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بزانن کە ئێرانی ئیسلامی و هێزە
چەکدارەکانی لە جاران ئامادەتر و بەهێزترن و دەستیان لەسەر پەلەپیتکەیە، هەروەها
وەڵامێکی خێرا، یەکلاکەرەوە، بەهێز و بەرفراوانیان دەبێت بۆ هەر دەستدرێژی و
هێرشێکی نوێی دوژمنان بۆ سەر خاکی وڵات و گەلەکەمان".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، دوژمنانی ئەمریکی و زایۆنیستی چەندین جار گەلی ئێران و هێزە چەکدارە
بەتواناکانیان تاقیکردووەتەوە.
ئەو فەرماندە
سەربازییەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە، لە گۆڕەپانی کرداردا هێز و توانای خۆیان بە
دوژمنان نیشان دەدەن و وتیشی: "ئەگەر هەڵەیەکی دیکە لەلایەن دوژمنەکانمانەوە
ڕووبدات، ئەوا بە هێز و توانایەکی زۆر زیاتر لە جەنگی سەپێنراوی ڕەمەزان
ڕووبەڕوویان دەبینەوە، بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە مافەکانی گەلی ئێران
دەکەین و دەستی هەر دەستدرێژیکارێک دەبڕین".
442 جار خوێندراوەتەوە