کوەیت و ئیمارات: سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە لە ئاسمانی عێراقەوە کراونەتە سەر سعودیە

KNN : Kurdish News Network
08:54 - 18/05/2026
جیهان
+
-

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر عەرەبستانی سعودیە، کاردانەوەکان دەستیان پێکرد و هەریەک لە ئیمارات و کوەیت سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەن کە لە ئاسمانی عێراقەوە کراونەتە سەر ئەو وڵاتە.

 

لەو چوارچێوەیەدا، وڵاتی کوەیت بە توندی ئیدانەی ئەو دەستدرێژییەی کرد کە لە ڕێگەی درۆنەوە کراوەتە سەر سعودیە و ڕایگەیاند، پشتیوانی لە هەموو ئەو ڕێکارانە دەکەن کە سعودیە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی دەیانگرێتەبەر.

 

هاوکات وڵاتی ئیماراتیش بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە لە ئاسمانی عێراقەوە کراونەتە سەر خاکی سعودیە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی بەرگریی سعودیە ڕایگەیاندبوو، هێزەکانیان سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان (درۆن) خستووەتە خوارەوە کە لە ئاسمانی عێراقەوە ئاراستەی خاکی وڵاتەکەیان کرابوون.

 

 وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە جەختی لەوە کردەوە، تەواوی ڕێکارە ئۆپەراسیۆنییەکان دەگرنەبەر و جێبەجێی دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەوڵێکی دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتەکەیان.

 

 هەروەها هۆشداریشی دا کە مافی وەڵامدانەوەیان بۆ هێرشی ئەو درۆنانەی لە عێراقەوە ئاراستە کراون، لە کات و شوێنی گونجاودا پارێزراوە.

84 جار خوێندراوەتەوە