پۆلیسی ئێران لە سەرەتای شەڕەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 6500 سیخوڕ دەستگیرکراون

KNN : Kurdish News Network
08:59 - 17/05/2026
جیهان
+
-

فەرماندەی پۆلیسی ئێران ، دەستگیرکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی لە سیخوڕ ڕاگەیاند، کە لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕەکەوە تاوەکو ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون

 

بەپێی بەیاننامەیەکی بەپەلەی فەرماندەی پۆلیسی ئێران، هێزە ئەمنییەکان و دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتەکە توانیویانە لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە شەش هەزار و 500 سیخوڕ لە ناوچە جیاجیاکاندا دەستنیشان بکەن و دەستگیریان بکەن

 

فەرماندەی پۆلیسی ئێران جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێزەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی ناوخۆیی و دزەکردنی هەواڵگری، دەستگیرکردنی ئەم ژمارە زۆرەش لە سیخوڕ لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانیاندایە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکە لەم قۆناغە هەستیارەدا.


58 جار خوێندراوەتەوە