بە درۆن هێرشکرایە سەر وێستگەیەکی ئەتۆمی ئیمارات

KNN : Kurdish News Network
01:25 - 17/05/2026
جیهان
+
-

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەبوزەبی ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنەوە ئاگر لە مۆلیدەیەکی کارەبایی لە دەرەوەی وێستگەی وزەی ئەتۆمیی بەرەکە کەوتووەتەوە، بەڵام توانراوە کۆنترۆڵ بکرێت بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و مەترسییەکی دزەکردنی تیشکیی لێ بکەوێتەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەبوزەبی ئاماژەی بەوە کردووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان بە سەرکەوتوویی مامەڵەیان لەگەڵ ئەو ئاگرەدا کردووە کە لە مۆلیدەیەکی کارەبایی دەرەوەی چوارچێوەی وێستگە ئەتۆمییەکە کەوتبووەوە، هۆکاری ڕووداوەکەشی بۆ بەئامانجگرتنی بە درۆن گەڕاندووەتەوە.

 

هاوکات، دەستەی فیدراڵیی بۆ چاودێریی ئەتۆمیی ئیمارات جەختی لەوە کردووەتەوە، کەوتنەوەی ئاگرەکە هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی نەکردووەتە سەر سەلامەتیی وێستگەکە یان سیستەمەکانی کارکردنی، هەروەها ئاستی سەلامەتیی تیشکی بە جێگیری ماوەتەوە و ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

64 جار خوێندراوەتەوە