نەبیل مەرسومی: یەدەگی دراوی بیانیی عێراق بۆ 94.8 ملیار دۆلار دابەزیوە

KNN : Kurdish News Network
11:15 - 17/05/2026
ئابوری
+
-

نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابووری ڕایدەگەیەنێت، بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق، یەدەگی دراوی بیانیی وڵاتەکە بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتەکانی نەوتەوە بەردەوامە لە پاشەکشەکردن و تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار کەمی کردووە.

 

ئەو شارەزایەی ئابووری ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی ئەو داتایانەی لە ماڵپەڕی فەرمیی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوکراونەتەوە، تا ٣٠ی نیسانی ڕابردوو، قەبارەی یەدەگی نەختینەیی بیانی گەیشتووەتە 94.8 ملیار دۆلار، کە دەکاتە نزیکەی 123 تریلیۆن دینار.

 

مەرسومی ڕوونیشیکردووەتەوە، هۆکاری سەرەکیی ئەم دابەزینە بەردەوامە دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی داهاتە نەوتییەکانی عێراق، کە بووەتە هۆی ئەوەی تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا، یەدەگی دراوی بیانی بە بڕی 2.345 تریلیۆن دینار دابەزێت.

102 جار خوێندراوەتەوە