قاڵیباف: سیستمی نوێی جیهانی لەدایک دەبێت

KNN : Kurdish News Network
09:33 - 17/05/2026
جیهان
+
-

محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، جیهان لە بەردەم لەدایکبوونی سیستەمێکی نوێدایە و ئەو خۆڕاگرییەی نەتەوەی ئێران لە ماوەی 70 ڕۆژی ڕابردوودا نیشانیداوە، ڕەوتی گۆڕانکارییە جیهانییەکانی خێراتر کردووە.

 

قالیباف لە لێدوانێکدا، ئاماژەی بە قسەکانی سەرۆکی چین کرد و رایگەیاند: "وەک سەرۆک شی جینپینگ وتی؛ ئەو گۆڕانکارییەی لە سەدەیەکدا نەبینراوە، لە سەرانسەری جیهاندا خێراتر دەبێت، جەختیش دەکەمەوە کە خۆڕاگریی 70 ڕۆژەی نەتەوەی ئێران ئەم گۆڕانکارییەی خێراتر کردووە."

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، قاڵیباف پێشبینی خۆی بۆ ئایندەی وڵاتان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، داهاتوو بۆ وڵاتانی "باشووری جیهانی" دەبێت.

 

وڵاتانی باشووری ئەمریکا، چەمکێکی جوگرافی نییە، بەڵکوو زیاتر گوزارشتێکی سیاسییە بۆ ئەو وڵاتانەی لە رێگەی چەند هاوپەیمانێتیەکی وەک بریکس هەوڵ دەدەن هەژموونی وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا بەسەر ئابووری و سیاسەتی جیهان کەمبکەنەوە. چین و هیندستان لە بەهێزترین وڵاتانی ناو ئەم بەرەیەن.

110 جار خوێندراوەتەوە