شارەزایانی
کەشناسی پێشبینی دەکەن، بەهۆی کاریگەریی بارستە هەوایەکەوە، پلەکانی گەرما لە
هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق بەبڕی نۆ پلە و لە باشووریش شەش پلە
داببەزن، ئەمەش وەک دیاردەیەکی دەگمەن بۆ ئەم کاتەی ساڵ هەژمار دەکرێت.
عەلی جابر
زیادی، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند؛ ئەوەی ئێستا ڕوودەدات دیاردەیەکی دەگمەنە،
چونکە بەشێوەیەکی ئاسایی لەم کاتەدا گەرما زیاد دەکات نەک نۆ پلە داببەزێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دواجار کە بارودۆخێکی لەم شێوەیە ڕوویدابێت دەگەڕێتەوە بۆ 20
ساڵ پێش ئێستا، ئەم دابەزینەش وایکردووە کەشەکە لە گەرمایەکی تاقەتپڕووکێنەوە
بگۆڕێت بۆ کەشێکی فێنک.
بەپێی
زانیارییەکانی کەشناسی، کاریگەریی ئەم بارستە هەوایە کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ
شەممەوە دەستیپێکردووە، تاوەکو ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.
بەهۆیەوە
پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ نێوان 28 تا 32 پلەی سەدی دادەبەزن،
کە ئەمەش بۆ ئەم کاتەی ساڵ گۆڕانکارییەکی دەگمەن و سەرنجڕاکێشە.
727 جار خوێندراوەتەوە