نزار ئامێدی: هێرشەکانی سەر هەولێر و سلێمانی پێشێلکردنی سەروەری عێراقە

KNN : Kurdish News Network
01:51 - 18/07/2026
عێراق
+
-

نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات کە کرانە سەر هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی و ڕایدەگەیەنێت، بەئامانجگرتنی خاکی عێراق بە هەر بیانوویەک بێت، پێشێلکارییەکی ڕەتکراوەیە بۆ سەر سەروەریی وڵات و ئاسایشی هاوڵاتییانی خستووەتە مەترسییەوە.

 

لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاویکردووەتەوە، نزار ئامێدی جەختی لەوە کردووەتەوە کە عێراق بە هەموو شێوەیەک ڕەتیدەکاتەوە ببێتە گۆڕەپانی ململانێکان یان مەیدانێک بۆ یەکلاکردنەوەی حیساباتە هەرێمییەکان.

 

هەروەها ئامێدی دووپاتیکردووەتەوە کە پابەندن بەو پەیوەندییانەی لەسەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر و دراوسێیەتیی باش بنیات نراون، بە شێوەیەک کە سەروەریی وڵاتان بپارێزێت و گەلانی ناوچەکە لە گرژیی زیاتر و ناسەقامگیری بەدوور بگرێت.

45 جار خوێندراوەتەوە