سێنتکۆم: ئێران پێشتر هەڕەشەی لە جیهان دەکرد، ئێستا توانای دروستکردنی یەک مووشەکیشی نەماوە

KNN : Kurdish News Network
05:58 - 14/05/2026
جیهان
+
-

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە 40 ڕۆژدا توانیویانە ئامانجە سەربازییەکانیان لە ناوخۆی ئێران بپێکن و زیانێکی هێندە گەورە بە ژێرخانی سەربازیی ئەو وڵاتە بگەیەنن کە توانای بەرهەمهێنانی مووشەک و درۆنیان نەماوە

 

 

فەرماندەی سێنتکۆم جەختی کردەوە کە ٪90ی بنکە پیشەسازییە بەرگرییەکانی ئێران تێکشکێنراون، ئەمەش وای کردووە تاران بۆ چەندین ساڵ نەتوانێت ئارسیناڵی چەکەکانی بونیاد بنێتەوە

 

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، فەرماندەی سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کرد کە هەریەکە لە حەماس، حیزبوڵا و حوسییەکان بەتەواوی لە هاوکاریی و پشتیوانییە سەربازییەکانی ئێران دابڕاون. دەربارەی دۆخی گەرووی هورمزیش، ئاشکرای کرد کە توانای ئێران بۆ پەکخستنی جوڵەی بازرگانی بەشێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کردووە و ئێستا تەنها دوو بۆ سێ بەلەمی خێرای ئێرانی لە گەرووەکەدا دەبینرێن، لە کاتێکدا پێشتر ژمارەیان لەنێوان 20 بۆ 30 بەلەم بووە

 

لە کۆتاییدا فەرماندەی سێنتکۆم ڕایگەیاند، زیاتر لە 50 هەزار سەربازی ئەمریکی لە ناوچەکەدا بڵاوەیان پێکراوە و ئەرکی ئەوان پاراستنی باڵادەستیی سەربازی و ئامادەییە بۆ هەر وەڵامدانەوەیەکی تاران، هاوکات دووپاتی کردەوە کە دۆخی ئێستا دەرفەتێکی مێژووییە بۆ گۆڕانکاری لە ناوچەکە و یەکخستنی هاوپەیمانەکانیان.

89 جار خوێندراوەتەوە