لە پەکینەوە؛ ترەمپ و شی جینپینگ جەخت لە هاوبەشی و گەشەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەکانیان دەکەنەوە

KNN : Kurdish News Network
01:37 - 14/05/2026
جیهان
+
-

شی جینپینگ، سەرۆکی چین، سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ پەکینی پایتەختی وڵاتەکەی بە "مێژوویی" وەسف کرد و ڕایگەیاند کە گەشانەوەی چین و دروشمی "با ئەمریکا جارێکی دیکە مەزن بکەینەوە" دەتوانن بەیەکەوە و تەریب بە یەکتر هەنگاو بنێن.

 

لە میانی کۆبوونەوەکانیاندا، سەرۆکی چین جەختی لەوە کردەوە کە واشنتن و پەکین لە هەماهەنگی و هاوکاریی نێوانیان سوودمەند دەبن و لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نێوانیاندا هەردوو لا زیانمەند دەبن، هەر بۆیە داوای کرد کە هەردوو وڵات ببنە هاوبەشی یەکتر نەک نەیار.

 

لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەنجامی وتووێژەکانی لەگەڵ هاوتا چینییەکەی بە "ئەرێنی و بونیادنەر" ناوزەند کرد و ئاماژەی بە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دا و ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چین لە کاتی دامەزراندنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە تا ئەمڕۆ لە گەشەکردندایە.

35 جار خوێندراوەتەوە