بەپێی هەواڵی
میدیای ئەمریکی، ترەمپ بە نیازە گوشارە سەربازییەکانی لەسەر ئێران چڕ بکاتەوە و لە
دوای گەڕانەوەی لە چین بۆ ئەو مەبەستە چەند هەنگاوێک بنێت، ئیسرائیلیش بۆ هەمان
مەبەست دەستی بە ئامادەکاری کردووە.
ماڵپەڕی
ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە زانیاری نوێ لەسەر
ئاڵۆزییەکانی تایبەت بە ئێران ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، پێدەچێت دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا، دەستبەجێ دوای گەڕانەوەی لە سەردانەکەی بۆ چین، هەنگاوی داهاتووی
بەرامبەر بە تاران جێبەجێ بکات.
لە ڕاپۆرتەکەی
ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)دا هاتووە، بەرپرسانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە
پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئاستی ئامادەباشییەکانیان بۆ ئەوپەڕی بەرز دەکەنەوە،
ئەمەش وەک ئامادەکارییەک و بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری دەرکردنی بڕیاری دەستپێکردنەوەی
شەڕ لەلایەن ترەمپەوە.
لەلایەکی
دیکەوە، بەرپرسانی ئەمریکا بە ماڵپەڕەکەیان ڕاگەیاندووە، ئەو گەمارۆیانەی خراونەتە
سەر ئێران فشاری گەورەیان لەسەر ئەو وڵاتە دروستکردووە، بە جۆرێک کە ڕەنگە تارانی
ناچار بە خۆبەدەستەوەدان بکات بەبێ ئەوەی پێویست بە ئەنجامدانی هیچ پرۆسەیەکی
سەربازی بکات.
126 جار خوێندراوەتەوە