بەریتانیا ناوشکێنی دراگۆن ی ڕەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد

KNN : Kurdish News Network
06:25 - 09/05/2026
جیهان
+
-

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا جوڵاندنی ناوشکێنی دارگۆنی  "HMS Dragon"ی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند، بە ئامانجی بەشداریکردن لە ئەرکێکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی هێڵەکانی گواستنەوەی دەریایی لە گەرووی هورمز.

 

هەواڵ: KNN

ئەم هەنگاوەی لەندەن دوای ئەوە دێت کە فەرەنسا پێش چەند ڕۆژێک حاملەی فڕۆکەی "شارل دیگۆل" و چەند پارچەگەلێکی دەریایی دیکەی ڕەوانەی ناوچەکە کردووە.

ئەرکی ئەم ناوشکێنە بەریتانییە لە چوارچێوەی پلانێکی هاوبەشی نێوان بەریتانیا و فەرەنسادایە بۆ پێکهێنانی هێزێکی دەریایی فرەنەتەوەیی. ئامانجی سەرەکی ئەم هێزە بریتییە لە دابینکردنی ئاسایش بۆ کەشتییە بازرگانییەکان و پاککردنەوەی گەرووەکە لە مینە دەریاییەکان


جوڵە سەربازییەکانی ئەوروپا لە کاتێکدایە کە پێشتر لە کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتیدا لە لەندەن، نزیکەی 40 وڵات ڕەزامەندییان نیشانداوە بۆ بەشداریکردن لە ئەرکی گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ گەرووی هورمز، کە پێنجەکی بازرگانی نەوت و غازی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت.

ناوشکێنی "دراگۆن یەکێکە لە پێشکەوتووترین پارچە دەریاییەکانی بەریتانیا لە بواری بەرگریی ئاسمانی و ڕوبەڕوبوونەوەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

 

بە ىڕوای چاودێران ڕەوانەکردنی ئەم ناوشکێنە بۆ ناوچەکە نیشانەی نیگەرانییە قووڵەکانی وڵاتانی ئەوروپایە لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی داخرانی گەرووی هورمز لەسەر بازاڕەکانی وزە و ئابووری جیهانی

653 جار خوێندراوەتەوە