رۆژنامەیەکی
ئەمریکی ئاشکرای دەکات رووسیا لە رێگەی دەریای قەزوینەوە چەک و پێداویستی دیکە
دەگەیەنێتە ئێران و بەم جۆرەش کاریگەری گەمارۆ دەریاییەکەی سەر ئەو وڵاتە
کەمبووەتەوە.
ڕۆژنامەی
نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، ڕووسیا لە
ڕێگەی دەریای قەزوینەوە پارچە و پێکهاتەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) هەناردەی ئێران
دەکات، ئەمەش هاوکاریی ئەو وڵاتە دەکات بۆ دووبارە بونیادنانەوەی توانا
سەربازییەکانی.
ڕۆژنامەکە
ئاماژەی بەوەش کردووە، مۆسکۆ لە ئێستادا ئەو کاڵا و پێداویستییانە بۆ تاران دابین
دەکات کە بەپێی نەریتەکان پێشتر لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە تێدەپەڕین و هاوردە
دەکران.
هاوکات پشت
بەستن بە داتاکانی بازرگانیی ڕووسیا، نیویۆرک تایمز ڕوونیکردووەتەوە کە لە چەند
مانگی ڕابردوودا جووڵەی بارکردن و گواستنەوەی کەشتییەکان لە دەریای قەزوینەوە بۆ
ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
419 جار خوێندراوەتەوە