بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە پەرلەمانی ئێران بە ئۆنلاین کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:46 - 09/05/2026
جیهان
+
-

عەباس گودەرزی، وتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، بەهۆی دۆخی ئەمنی و شەڕی ئێستاوە، یەکەمین دانیشتنی کراوەی پەرلەمان لە دوای دەستپێکردنی شەڕەکەوە، سبەینێ یەکشەممە لە ڕێگەی "ڤیدیۆ کۆنفرانس"ەوە بەڕێوەدەچێت.

 

لە لێدوانێکدا گودەرزی ئاماژەی بەوە کرد، دانیشتنەکە بەهۆی ڕێکارە ئەمنییەکان و هەلومەرجی ئێستای وڵاتەکەوە بە شێوەی ئۆنلاین (وێبینار) ئەنجام دەدرێت.

 

. وتیشی: "پەرلەمانتاران لەم کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی لایەنە جیاوازەکانی ناسەقامگیریی ئەم دواییەی بازاڕ، نیگەرانییە بژێوییەکانی خەڵک و گرانبوونی کاڵاکان دەکەن."

 

جێی باسە، دوایین دانیشتنی کراوەی پەرلەمانی ئێران لە 17ی شوباتی ئەمساڵ، واتە 11 رۆژ پێش دەستپێکردنی شەڕەکە بەڕێوەچوو بوو، لەو کاتەوە تا ئێستا کۆنەبوونەتەوە.

150 جار خوێندراوەتەوە