ترەمپ: دڵخۆشم بەوەی لە عێراق روویدا

KNN : Kurdish News Network
09:06 - 09/05/2026
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ، ڕایدەگەیەنێت کە وڵاتەکەی سەرکەوتنێکی گەورەی لە عێراق بەدەستهێناوە و دڵخۆشە بە دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، هاوکات ئاشکرای دەکات کە لە نزیکترین کاتدا چاوەڕێی وەڵامی ئێران دەکەن سەبارەت بە ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکەی نێوانیان.

 

لە لێدوانێکدا سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، ئەوەی لە عێراق ڕوویدا زۆر باشە و وتی: "سەرکەوتنێکی گەورەمان لە عێراق بەدەستهێنا و من دڵخۆشم بە سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو".

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ تیشکی خستە سەر هەوڵەکانیان لە گەرووی هورمز و ڕایگەیاند کە کارێکی نایاب لەو ناوچەیە ئەنجام دەدەن.

 

سەبارەت بە پرسی ئێرانیش جەختی لەوە کردەوە، کە چاوەڕوانن بەم نزیکانە تاران وەڵامی ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکەیان بداتەوە.

147 جار خوێندراوەتەوە