دامەزراندنی حەوت هەزار کەسەکە هەڵوەشایەوە

KNN : Kurdish News Network
06:24 - 19/04/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمی بڕیاری کۆتایی لەسەر دامەزراندنی حەوت هەزار کەسی  شاری کەرکووک بە شێوەی گرێبەست دا و پڕۆسەکەی بە تەواوی ڕاگرت، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێک ئەو کەسانەی فۆڕمەکەیان پڕ کردبوە لە چاوەڕوانی هاتنەوەی ناوەکانیاندا بون

 

هەواڵ: KNN

بەپێی نووسراوێك كە وەزیری دارایی عێراق واژووی لەسەر كردووە رای گەیاند، دامەزراندنی حەوت هەزار گرێبەستی كەركووك پەسند نەكرا.

بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە واژووی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی لەسەرە، وەڵامی داواکارییەکی پەرلەمانتارێکی کەرکووک دراوەتەوە سەبارەت بە چارەنووسی حەوت هەزار پلەی وەزیفی بە شێوەی گرێبەست. لە نووسراوەکەدا هاتووە کە بەهۆی ئەوەی یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق (٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥) پێشتر پەسند کراوە و میلاکات و خەرجییەکان دیاری کراون، لە ئێستادا هیچ دەرفەتێک بۆ دامەزراندنی نوێ نەماوە و پڕۆسەکە ڕاگیراوە.

 

ئەم بڕیارەی وەزارەتی دارایی لە کاتێکدایە کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە  ساڵی ڕابردودا، پارێزگاری کەرکوک کە خۆی یەکێك بو لە کاندیدەکانی ئەو هەڵبژاردنە، لینکی دامەزراندنی ئەو 7 هەزار پلەی وەزیفیەی راگەیاند و زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس فۆڕمەکەیان پڕ کردبوە و لە چاوەڕوانی دامەزراندابون.

 

176 جار خوێندراوەتەوە