بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا ڕووی لە بەرزبوونەوەیە

KNN : Kurdish News Network
09:36 - 07/04/2026
ئابوری
+
-

بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک نرخەکانی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامن لە بەرزبوونەوە و نرخی خاوی برێنت نزیکبووەوە لە (111) دۆلار 

 

 

ئەمڕۆ سێشەممە (7ی 4ی 2026)، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەکانی توندتر کردەوە بۆ لەناوبردنی ژێرخانی سەرەکی ئێران ئەگەر مەرجەکانی جێبەجێ نەکرێن، نرخەکانی نەوت ڕوویان لە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو کرد

 

لە بازاڕەکاندا، خاوی برێنت بە نزیکەی (111) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش دوای ئەوەی لە دانیشتنی پێشوودا بە ڕێژەی (0.7%) بەرزبووەوە

 

هاوکات خاوی تەکساسی ئەمریکی گەیشتە نزیکەی (115) دۆلار، کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە دوای حوزەیرانی ساڵی (2022)ـەوە تۆماری کردبێت

 

59 جار خوێندراوەتەوە