کۆمسیاری وزەی یەکێتی
ئەوروپا هۆشداری دەدات لەوەی کە لە درێژخایەندا لێکەوتەکانی شەڕ لە دژی ئێران
دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی وزە و سووتەمەنی.
دان یورگنسن کۆمسیاریا
وزەی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: کاریگەرییە کورتخایەنەکانی شەڕ لە رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست لەسەر کەرتی وزەی ئەوروپا لە ژێر کۆنتڕۆڵدان.
جەختیشی کردەوە، پشتبەستنی
یەکێتی ئەوروپا بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەرهەمە نەوتییەکان نیگەرانییەکی کورتخایەنە.
دان یورگنسن لە هەمان
کاتدا نەیشاردەوە کە بە درێژە کێشانی شەڕ لە دژی ئێران و لەماوەی درێژمەودادا
لێکەوتەکانی ئەو شەڕە زیاتر بەرۆکی ئەوروپا دەگرن و تووشی قەیرانی دەکەن.
لە دوای دەستپێکردنی
شەڕ لە دژی ئێران و داخرانی گەرووی هورمز نرخی نەوت و گاز لە بازاڕە جیهانییەکان
بە شێوەی بەرچاو بەرزبوونەوە.
112 جار خوێندراوەتەوە