"20 بەنداوی بچووک و مامناوەندی هەرێم سەرڕێژبوون"

KNN : Kurdish News Network
09:33 - 28/03/2026
کوردستان
+
-

بە وتەی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، لەسەرجەم ناوچەکان نزیکەی 20 بەنداوی بچووک و مامناوەن پڕ و سەرڕێژ بوون.

 

بێگەر تاڵەبانی رایگەیاند: بە پێی پلانی زانستی وەزارەتمان و لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو، بەشەونخوونی بەڕێوەبەری گشتی و بەرێوەبەر و کارمەندانمان لە سەر پڕۆژەکان توانرا لە سەرەتایی وەرزی بارانەوە، سوود لە باران و داهاتی ئاوی ئەمساڵ وەربگیرێ و ڕێژەیەکی زۆر باش ئاو کۆ بکرێتەوە و هاوکات سەلامەتی بەنداوەکان بپارێزرێ.

 

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان روونیشی کردووەتەوە: 20  بەنداوی بچووک و مامناوەند بەتەواوی پڕبوون و سەرڕێژ بوون لە تەواوی دەڤەرەکانی هەرێمی کوردستان.

 

بەنداوی دەربەندیخان 2.3 ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدا کۆکراوەتەوە و بە پێی پلانێکی زانستی هەنگاو بە هەنگاو پڕ دەکرێ.

 

بەنداوی دوکان 3.7 ملیار م3 ئاوی کۆکردۆتەوە و ڕۆژانە بەڕێژەیەکی باش زیاد دەکات و پلانی کۆکردنەوەی زۆرترین بڕی ئاومان لە کۆتای وەرزدا هەیە.

 

بەنداوی دهۆک ڕێژەیەکی باش ئاوی زیادی کردووە و نزیکە لە پڕبوون و 47 ملیۆن م3 ئاوی تێدایە.

 

بەنداوی گۆمەسپان بڕی 20 ملیۆن م3 ئاوی خەزنکردووە کە 60% ئاوی کۆکراوەی ئەمساڵە و بەردەوامە لە زیادبوون.

28 جار خوێندراوەتەوە