وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
11:47 - 06/06/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان هۆکاری کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ بوونی گرفتێکی تەکنیکی دەگەڕێنێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، تیمەکانیان لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.

 

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی دروستبوونی گرفتێکی تەکنیکی و کارەکانی چاککردنەوە لە چەند یەکەیەکی وێستگە غازییەکانی کارەبا، ئاستی بەرهەمهێنان کەمی کردووە.

 

 ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی ئەو کێشەیەوە لە هەندێک گەڕەک و ناوچەکانی دەوروبەر بۆ ماوەیەکی کەم کارەبا بچڕاوە.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە تیمەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی وێستگە غازییەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن، بۆ ئەوەی دۆخی پێدانی کارەبای نیشتمانی ئاسایی ببێتەوە.

46 جار خوێندراوەتەوە