کەشناسی بارانبارین و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:45 - 26/03/2026
کوردستان
+
-

پێشبینییەکانی کەشناسی ئاماژە بە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە تریشقە دەکەن کە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، هۆشداریش لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە سنووری سلێمانی و گەرمیان دەدرێت

 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت و نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت، کە هەندێکجار تەزرە و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت لە کاتەکانی شەودا، ڕێژەی بارانبارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان زیاتر دەبێت و پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەو ناوچانە دەکرێت، هاوکات لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات بەفرێکی کەم دەبارێت

 

بۆ سبەی هەینی، ئاسمان بە هەوری تەواوی دەمێنێتەوە و نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت. لە کاتەکانی ئێوارەدا گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا ڕوودەدات و ئەگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت، تەنها لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان نەبێت کە بارانبارین تێیاندا بەردەوام دەبێت. پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ، یەک تا سێ پلە نزم دەبنەوە.



208 جار خوێندراوەتەوە