دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە ئامادەکاریی تەواودایە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی لە ئێران هاوکات ئاشکرای کرد کە تاران لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەنجامدانی دانوستان و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ واشنتن
ترەمپ لە وتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد "ئێستا خۆمان ئامادە دەکەین بۆ ئەوەی ئەرکەکەمان لە ئێران بەتەواوی کۆتایی پێ بهێنین"
وتیشی "ئێرانییەکان لەگەڵمان لە گفتوگۆدان و دەیانەوێت بگەینە ڕێککەوتن، بەڵام سەرکردەکانی ئێران لە ترسی کاردانەوەی ناوخۆیی، ئەم ڕاستییە لە گەلەکەیان دەشارنەوە
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە بەرپرسانی تاران ترسیان لە گەلی خۆیان هەیە ئەگەر ڕایبگەیەنن کە خەریکی دانوستانن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئاماژەی بەوەش کرد کە دانوستانکارە ئێرانییەکان لە دۆخێکی پڕ لە دڵەڕاوکێیدا دەژین و دەترسن لەوەی لە ناوخۆ یان لە دەەرەوە بکرێنە ئامانج
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە کرد کە لە ئێستادا کەس ئارەزوو ناکات پۆستی "ڕێبەری باڵا" لە ئێران وەربگرێت، هاوکات ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە کە باس لە شکستی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن و بە نادروستی وەصف کردن.
37 جار خوێندراوەتەوە