ترەمپ وردەکاریی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی لەگەڵ ئێران ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
05:13 - 23/03/2026
جیهان
+
-

 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە وەڵامی پرسایری رۆژنامە نوساندا رایگەیاند: ئێران رازی بوە دەستبکات بە گفتۆکردن و بەم زوانە گەروی هورمزیش دەکرێتەوە

 

هەواڵ: KNN

ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە واشنتن بە هیچ شێوەیەک نایەوێت ئێران ببێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی یان پیتاندنی یۆرانیۆم ئەنجام بدات.

 

وتیشی:  پێویستە ئێران دەستبەرداری کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بێت، ئەگەر ئەمە بکەن، کارێکی نایاب دەبێت بۆ خودی ئێران و ئیسرائیل و تەواوی ناوچەکە.

 


سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە خاڵی ڕێککەوتنی سەرەکی لە گفتوگۆکاندا هەیە و ئێرانییەکان ڕازی بوون کە چەکی ئەتۆمییان نەبێت،  

 

لەباری کردنەوەی گەروی هورمزەوە رایگەیاند "لەم رۆژانەدا گەروەکە دەکرێتەوە، لەبارەی ئەوەی کێ کۆنترۆلێ گەروەکە دەکات تڕەمپ وتی ڕەنگە منبم یاخود ئایەتوڵایەک بێت"

 


 ترەمپ دڵنیایی دا کە "ئیسرائیل زۆر دڵخۆش دەبێت بەو ئەنجامانەی کە پێی گەیشتوون  و باسی لە ئەگەری دروستکردنی  سەرکردایەتییەکی هاوبەش  کرد سەبارەت بە دۆسیەی ئێران.

 


سەبارەت بە موجتەبا خامنەیی، ترەمپ وتی: "نامەوێت بکوژرێت، بەڵام ئاگاداری ئەوە نیم کە ئایا ئێستا لە ژیاندا ماوە یان نا و پێم وایە بەرپرسانی ئێران خۆشیان نەیان بینیوە

 


کاتێک پرسیاری لێکرا دەربارەی ئەگەری ڕەوانەکردنی هێزی سەربازی بۆ ناوچەکە، ترەمپ نەیویست هیچ وردەکارییەک ئاشکرا بکات و تەنها وتی: "ئێمە لێرەدا باس لە ستراتیژیەتی گەیشتن بە رێکەوتن دەکەین
 



 

562 جار خوێندراوەتەوە