پێشەوا
هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند بە توندی سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی هێزەکانی
پێشمەرگە دەکەین کە بووەتە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگە
ئاماژەی بەوەش کرد کە حکومەتی هەرێم هەموو ڕێکارێک دەگرێتەبەر بۆ بەرپەرچدانەوەی
ئەو دوژمنکارییانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان
هاوکات
وتەبێژی حکومەت داوای لە حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بە ئەرکی
خۆیان هەستن و سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژییە بەردەوامانە دابنێن کە دەکرێنە سەر خاکی
کوردستان
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، 24ی 3ی 2026 ، لە ڕێگەی شەش مووشەکی بالیستیی ئێرانییەوە ، دوو هێرشی جیاواز کرایە سەر بارەگاکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری سۆران، کە لە ئەنجامدا شەش پێشمەرگە شەهید بوون و 30 پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون
26 جار خوێندراوەتەوە