د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە کۆی ئەو 30 پێشمەرگەیەی لە هێرشەکانی دوێنێدا بریندار بوون، 28 یان دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست نەخۆشخانەیان جێهێشتووە
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا تەنیا دوو پێشمەرگە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر ماونەتەوە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان
جەختیشی کردەوە کە سەرجەم بریندارەکان لە نەخۆشخانە حکومییەکان چارەسەر کراون و نەشتەرگەریی پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.
34 جار خوێندراوەتەوە