ئێران دانی بەوەدا ناوە کە بە هەڵە هێرشی کردووەتە سەر پێشمەرگە

KNN : Kurdish News Network
12:22 - 25/03/2026
کوردستان
+
-

نێچیرڤان بارزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند  بەرپرسانی تاران دانیان بەوەدا ناوە کە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری سۆران "بە هەڵە" بووە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی 3ی2026 ، نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمی پرسەی ئەو شەش پێشمەرگەیەدا کە لە هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێراندا شەهیدبوون لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ، ئاشکرای کرد کە لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە پەیوەندیدان 

 

 

وتی کۆماری ئیسلامی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکات و دانی بەوەدا ناوە کە بە هەڵە ئەنجامدراوە، ئێمەش چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی تارانین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، هەرێم هەمیشە فاکتەری ئارامی بووە و نابێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ

 

جەختیشی کردەوە کە "بە هیچ شێوەیەک نابینە بەشێک لەم جەنگە."

 

هاوکات پەیامێکی ئاراستەی بەغدا کرد و داوای لێکرد وەک وڵاتێکی خاوەن سەروەریی هەڵسوکەوت بکات و پێویستە بەپەلە هێرشی گروپە لەیاسادەرچووەکان ڕابگیرێن

32 جار خوێندراوەتەوە