وەزارەتی کارەبا بڕی پارەی وەرگیراوی پڕۆژەی ڕوناکی بۆ مانگی دو ئاشکرا کرد

KNN : Kurdish News Network
06:38 - 25/03/2026
کوردستان
+
-


وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، داتاو ژمارەکانی پاراەی کارەبای پڕۆژەی ڕوناکی بۆ مانگی دوی ئەمساڵ بڵاو کردەوەو ڕایگەیاند نیوەی هاوڵاتیانی کوردستان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا کەمتر لە 36,000 دینار تێچووی کارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە و   80%ی هاوبەشان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی زۆر کەمتریان داوە بە بەراورد بەو بڕە پارەیەی پێشتر بۆ کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلییەکان خەرجیان دەکرد.

 

هەواڵ: KNN

بەپێی خشتەی نوێی وەزارەت، بڕی پسوولەی نیوەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی 2 لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا کەمتر بووە لە 36,000 دینار. وردەکارییەکە بەپێی شارەکان بەم شێوەیەیە:

هەولێر: 30,000 دینار
سلێمانی: 35,000 دینار
دهۆک: 74,000 دینار
هەڵەبجە: 39,000 دینار

 

پڕۆژەی ڕووناکی لە ئێستادا لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم هەیەو بە پێی داتاکانی حکومەتی هەرێم تا ءێستا توانیوانە پرۆژەکە بگەیننە  ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان کە ئامارەکان بەم شێوەیەن:
کوردستان بە گشتی: 4,427,000 هاوڵاتی و 137,000 شوێنی بازرگانی.

 

هەولێر: 1,935,000 هاوڵاتی و 61,000 شوێنی بازرگانی.
سلێمانی: 1,345,000 هاوڵاتی و 35,000 شوێنی بازرگانی.
دهۆک: 495,000 هاوڵاتی و 20,000 شوێنی بازرگانی.
هەڵەبجە: 135,000 هاوڵاتی و 4,000 شوێنی بازرگانی.
زاخۆ: 238,000 هاوڵاتی و 10,000 شوێنی بازرگانی.
سۆران: 144,000 هاوڵاتی و 5,000 شوێنی بازرگانی.
ڕاپەڕین: 135,000 هاوڵاتی و 2,000 شوێنی بازرگانی.

 

پڕۆژەی ڕووناکی لە مانگی 11ی ساڵی 2024 لەلایەن   سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا. دواتر لە مانگی 5ی ساڵی 2025، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەکاندا.
  پڕۆژەکە خۆی لەدابینکردنی  کارەبای 24 کاتژمێریدا دەبینێتەوەو بڕیارە  بۆ سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی  2026. بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە  

590 جار خوێندراوەتەوە