ئێران
هێرشی کردە سەر ئازەربایجان
ئەمڕۆ
پێنچ شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان ڕایگەیاند دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی
هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەی " ناخچیڤان "
لە
ئەنجامی هێرشەکاندا وەزارەتەکە دەڵێت یەکێک لە فڕۆکەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی
ناخچیڤان و ئەوی دیکەیان لە نزیک قوتابخانەیەک کەوتووەتە خوارەوە ، بۆتە
هۆی برینداربونی دوو کەس
وەزارەتی
دەرەوەی ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە بووەتە هۆی
برینداربوونی دوو کەس و ڕایگەیاند: "ئێمە مافی وەڵامدانەوەی ئەم هێرشانەمان هەیە و خۆمان دەپارێزین
لەسەر
ئەو ڕووداوە، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە باکۆی پایتەخت لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی
ئازەربایجانەوە بانگهێشت کراوە
7766 جار خوێندراوەتەوە