بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکوک، بۆمبێکی چێنراو لەبەردەم ماڵی بەرپرسێکی حەشدی شەعبی تەقییەوە بەهۆیەوە پۆلیسێکی کورد گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون
بەپێی زانیارییەکان، پۆلیسە کوردەکە ناوی (مەهدی سەباح کاکەیی)یە و کارمەندی گرێبەست بووە لە پۆلیسی داقوق
ڕووداوەکە لەو کاتەدا بووە کە هێزەکانی پۆلیس دوای ئاگادارکردنەوەیان لە هەبوونی بۆمبێک ، ویستوویانە بۆمبەکە پوچەڵ بکەنەوە، بەڵام پێیاندا تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی برینداربوونی پۆلیسێکی دیکە و بەرپرسەکەی حەشدی شەعبیش.
25 جار خوێندراوەتەوە