دابەشکردنی ئاو لە شاری سلێمانی دەستیپێکردەوە

KNN : Kurdish News Network
01:23 - 24/03/2026
کوردستان
+
-

دوای چەند ڕۆژێک لە وەستانی دابەشکردنی ئاو بەهۆی لێڵبوونی ئاوی زێی بچووک، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دابەشکردنی ئاو لە شاری سلێمانی دەستیپێکردەوە

 

 

لێپرسراوی دابەشکردنی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند کە گەڕاندنەوەی ئاو دەستیپێکردووە، بەڵام چەند ڕۆژێک دەوێت تاوەکو بگاتە سەرجەم گەڕەکەکان، چونکە ناتوانرێت لە یەک کاتدا بۆ هەموو ماڵەکان دابەش بکرێت

بەپێی وتەکانی، هۆکاری پچڕانی ئاو لە ڕۆژانی ڕابردوودا لافاو و لێڵبوونی ئاوی سەرچاوە بوو، کە وایکرد پرۆسەی دابەشکردن بە کاتی راگیراو بێت.

 

هەروەها ئاماژەی دا کە تەنیا ئەو ناوچە و هاوبەشانە کاریگەریان لەسەر درووست بووە کە ئاویان لە هێڵی یەک و دووی دووکانەوە دێت، بەڵام ئەوانەی پشت بە سەرچاوەی ئاوی سەرچنار دەبەستن، هیچ گرفتیان نەبووە و دابەشکردن بۆیان بە ئاسایی بەردەوام بووە

189 جار خوێندراوەتەوە