ئەمریکا بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کرد

KNN : Kurdish News Network
06:07 - 24/03/2026
جیهان
+
-

 واشنتن بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم دەکات و جەخت لە هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ پێشمەرگە دەکاتەوە

 

هەواڵ:  KNN

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیامێکیاندا کاردانەوەی توندیان بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکانی  ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان نیشان دا و هێرشەکانیان بە  پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراق  وەسف کرد.

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی کرد و ڕایگەیاند: بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشە مووشەکییە بێباکانەکانی ئێران دەکەین کە هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانج.


 وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم هێرشانە تەنها هێرش نین بۆ سەر هەرێم، بەڵکو "پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەریی خاکی عێراقن" و دەبنە هۆی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە.

 

ئەم هەڵوێستە توندانەی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لە کاتێکدایە، کە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامەو شەوY ڕابردو لە ئاکامی ئەو هێرشانە شەش پێشمەرگە شەهید بون و زیاتر لە 30 دانەی دیکەش برێنداربون ئەو ڕوداوەیش کاردانەوەی زۆری ناوخۆیی و دەرەکی بەدوای خۆیدا هێناوە

199 جار خوێندراوەتەوە