چوارچێوەی هەماهەنگی: راگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رەتدەکەینەوە

KNN : Kurdish News Network
03:14 - 16/03/2026
عێراق
+
-

چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لەوەدەکاتەوە کە پرسی بەڕێوەبردن و هەناردەکردنی نەوت و گاز لە چوارچێوەی بڕیاردانی سەروەری دەوڵەتە و رەخنەش لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەگرێت لەبارەی دەستپێنەکردن بە هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری جەیهانەوە.

 

لە راگەیەندراوێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی دووپاتی کردووەتەوە، کە دەبێت بەڕێوەبردن و هەناردەکردنی نەوت و گاز بە پێی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان بەڕێوەبچێت و پاراستنی یەکڕیزی بڕیاردانی سەروەری دەوڵەتی عێراق و مافی هەموو عێراقییەکانە.

 

داواشی کردووە گرنگی تەواوەتی بدرێت بە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و هاوکاری جددی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی دەروازەی جەیهانەوە، هەروەها هەمووان پابەندبن بە سیاسەت و بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵی بە شێوەیەک، کە خزمەت بە بەرژەوەندی باڵای دەوڵەتی عێراق بکات لەم کاتە هەستیارەدا.

 

چوارچێوەی هەماهەنگی ناوەرۆکی بەیاننامەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە سەبارەت بە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی دەروازەی جەیهانەوە، هەروەها چەند تۆمەتێکیش لە خۆدەگرێت، کە خزمەت بە دۆزینەوەی چارەسەری راستەقینە ناکەن.

709 جار خوێندراوەتەوە