بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە ئەنبار بۆردومان کراو فەرماندەیەکی باڵایان و 14 چەکدار کوژران

KNN : Kurdish News Network
10:02 - 24/03/2026
عێراق
+
-

دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگای فەرماندەیی حەشد لە پارێزگای ئەنبار، سەعد دەوایی بایجی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لەو پارێزگایە کوژرا

 

 

دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، جگە لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان، 14 چەکداری دیکەی دەستەکە کوژراون

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی دەستەی حەشدی شەعبی، هێرشەکە بارەگایەکی فەرماندەیی لە ئەنبار کردووەتە ئامانج

 

حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا هێزە سیاسییەکانی عێراق بە تەواوی بەرپرسیار دەزانێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پێشێلکارییە دووبارەبونەوەیان 

 

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کرایە سەر چەند شارێکی جیاوازی عێراق و بارەگاکانی حەشدی شەعبی و گروپە چەکدارەکان کرانە ئامانج، کە بەهۆیەوە دەیان چەکدار کوژران و بریندار بوون.


 

لە نوێترین زانیاریدا سەبارەت بەو هێرشە غەدارانەی کرایە سەر بارەگای فەرماندەیی لە پارێزگای ئەنبار، دەستەی حەشدی شەعبی ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی بۆردومانە ئاسمانییەکەی ئەمریکادا، پۆلێک لە قارەمانانی حەشد کە پێکهاتبوون لە ١٤ چەکدار، لەگەڵ "سەعد دەوای بەعیجی" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکی نیشتمانیدا گیانیان لەدەستداوە.


109 جار خوێندراوەتەوە