ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دانیشتنی ژمارە (14)ی خۆیدا کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پرسی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە، بڕیارێکی گشتگیری لە هەشت خاڵدا پەسەند کرد
بڕیارەکە جەخت لەسەر کۆنترۆڵی دەوڵەت بەسەر کەرتی وزە و چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەکاتەوە
گرنگترین خاڵەکانی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق ئەمانەن
پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵ بە دۆزینەوەی ڕێگەی جێگرەوە بۆ فرۆشتنی نەوتی خاو
پەرلەمان داوای کردووە کە لە بەرنامەی داهاتووی حکومەتدا، پڕۆژەیاسای نەوت و گاز لە ماوەیەکی دیاریکراودا بنێردرێتە پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەری
دەبێت حکومەتی فیدراڵ سەرپەرشتی هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردنی نەوت بکات
پابەندکردنی حکومەت بە جێبەجێکردنی سیستەمی "ئاسیکۆدا" لە هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان
پەرلەمان حکومەتی پابەند کردووە بە نۆژەنکردنەوەی هێڵی نەوتی کەرکوک – موسڵ – زومار – فیشخابوور بەرەو جەیهان
دابینکردنی "نەوتی ڕەش" بۆ کارگەکانی کەرتی گشتی و تایبەت، بۆ ڕێگریکردن لە کەڵەکەبوونی لە پاڵاوگەکان و دابینکردنی سووتەمەنی پێویست
لە خاڵی هەشتەمی بڕیارەکەدا، حکومەتی فیدراڵ پابەند کراوە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق
ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیی خۆشی دەربڕیوە بۆ دەنگدان لەسەر هەر بڕیارێک کە یارمەتیدەری حکومەت بێت لە جێبەجێکردنی ئەم ئامانجانەدا.
5280 جار خوێندراوەتەوە