سەرۆکی کۆریای باکوور هەڕەشە لە دەسەڵاتدارانی
سیئول دەکات و دەڵێت، هەر جوڵەیەکیان بە زەبرێکی کوشندە وەڵام دەدەنەوە.
کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور رایگەیاند:
هەر جۆرە دەستدرێژییەک لەلایەن کۆریای باشوورەوە بۆ سەر وڵاتەکەمان، رووبەڕووی
تۆڵەیەکی کوشندە و بێبەزەییانە دەبێتەوە.
باسی لەوەشکرد، وەک وڵاتێکی دوژمن لە کۆریای باشوور
دەڕوانین و هەر چەشنە پەیوەندییەک لەگەڵ ئەو وڵاتە رەتدەکەینەوە.
ماوەیەکە گرژییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا پەرەی
سەندووە و لە رۆژانی رابردوودا کۆریای باکوور چەندین مانۆڕی سەربازی و
تاقیکردنەوەی مووشەکی جۆراوجۆری ئەنجام دابوو.
پیونگ یانگ رایگەیاندووە، مانۆڕە سەربازییە
هاوبەشەکانی ئەمریکا و کۆریای باشوور لە دژی ئاسایشی وڵاتەکەیانەوە و بە توندی
بەرپەرچی هەر مەترسییەک دەدەنەوە کە بۆ سەر وڵاتەکەیان دروست بێت.
255 جار خوێندراوەتەوە