بەرەبەیانی ئەمڕۆ، زنجیرەیەک هێرشی موشەکی و درۆنی سنووری قەزای سۆران و دەوروبەری گرتەوە، کە بەهۆیانەوە زیانێکی گیانیی گەورە لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگە کەوتەوە
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون
کەمپی سپیلک: بارەگای فیرقەی حەوتی هێزەکانی هەشتا لە ناوچەی سپیلک (سەر بە ناحیەی خەلیفان) بە شەش موشەک کرایە ئامانج
چیای کۆڕەک: لە هەمان کاتدا، چیای گەشتیاریی کۆڕەک لە ڕێگەی موشەکەوە هێرشی کرایە سەر
تێپەڕاندنی درۆن: دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە ئاسمانی سۆران و ڕەواندز بینراون، کە دواتر لەلایەن بەرگرییەکانەوە تەقێنراونەتەوە
دەرەنجامی ئەم هێرشانە تا ئێستا بەم شێوەیەیە:
شەهیدبوونی 6 پێشمەرگە
برینداربوونی زیاتر لە 50 پێشمەرگە (کە 40 کەسیان تەنها لە هێرشەکەی سپیلک بوون)
سەرجەم بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانی سۆران و خەلیفان و باری تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە.
36 جار خوێندراوەتەوە