وەزارەتی پێشمەرگە شەش پێشمەرگە شەهید بوون و 30 پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون

KNN : Kurdish News Network
11:49 - 24/03/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 24ی 3ی 2026، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشە موشەکییەکانی سەر سنووری سۆران بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشی شەش موشەکی بالیستیی ئێرانی بۆ سەر بارەگایەکی فیرقەی حەوتی پیادە و هێزێکی فیرقەی پێنجی پیادەی هێزی پێشمەرگە، شەش پێشمەرگە شەهید بوون و 30 پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون


وەزارەتی پێشمەرگە ئەو هێرشەی بە "کردەوەیەکی دوژمنکارانە و دوور لە ئاکاری مرۆڤایەتی و دراوسێیەتی" وەسف کردووە و ئاماژەی بەوە داوە، کە چاوەڕوانی ئەوەیان نەدەکرد بەو شێوەیە وەڵامی هەڵوێستە ئاشتیخوازانەکانی هەرێمی کوردستان بدرێتەوە

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتە هاتووە و دەڵێن ( تەمەنی غەدر و ستەم کورتە و ئیرادەی ئاشتیخوازی سەر دەکەوێت )


هاوکات، وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دۆست دەکات ، بەرانبەر ئەم پێشێلکاریانە بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژییە بێباکانە دابنرێت ، جەختیش دەکاتەوە کە هەموو مافێکیان هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەک کە بکرێتە سەر خاک و گەلی هەرێمی کوردستان.

87 جار خوێندراوەتەوە