شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بارانی بەلێزمە دەبارێت.
هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئامژەی بەوەشکرد، سەرەتای شەپۆلی بارانبارینەکە بە بارانی بەخوڕ و بەلێزمه لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، دهۆک، زاخۆ، سۆران، موسڵ و کەرکوکەوە دەستپێدەکات.
باسی لەوەشکرد، لە کاتەکانی ئێوارەوە، بارانبارین تەواوی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان دەگرێتەوە، هەروەها ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
306 جار خوێندراوەتەوە